توێژینەوەیەکی ژاپۆنی: فشاری دەروونی دایک لە کاتی دووگیانیدا کێشە بۆ منداڵەکەی درووستدەکات

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی تۆتۆری ژاپۆنییەوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو فشارە دەروونییەی دایک لە کاتی دووگیانیدا بەرکەوتەی لەگەڵی دەبێت، رەنگە بەرپرس بێت لە تووشبوونی منداڵەکەی بە سەرئێشە.

ئەو توێژینەوەیەی کە زانایانی ژاپۆنی ئەنجامیانداوە دەریخستووە ئەو فشارە دەروونییەی کە دایکان لە کاتی دووگیانیدا هەیانە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشەی منداڵەکە لە نێوان تەمەنی 1 بۆ 3 ساڵیدا زیاددەکات، بە رێژەی 70%.

چەند توێژینەوەیەکی دیکەش پێشتر ئاماژەیان بەوەکردووە کێشی کەمی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشە لە تەمەنی یەک ساڵیدا بە رێژەی 180% زیاددەکات، هاوکار، ناڕێکی لە کرۆمۆسۆمەکان یەکێکە لەو شتانەی کە رەنگە ئەگەری تووشبوون بە سەرئێشەی منداڵان زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
Total
0
Share