بەرپرسانی یانەی ڕۆما ئامادەکارییان بۆ ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ئیدین دزیکۆی هێرشبەری یانەکە کردووە و چاویان بڕیوەتە یەکێک لە هێرشبەرانی پریمەرلیگ.
ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کێشەکانی نێوان ئیدین دزیکۆ و پاولۆ فۆنسیکای ڕاهێنەری یانەی ڕۆما گەیشتووەتە بنبەست و یەکێک لە جەمسەرەکان ناچاردەبن پایتەختی ئیتاڵیا بەجێبهێڵن.
بەپێی زانیارییەکانی کۆرێری، بەڕێوبەرانی جێلاڕۆسی چاویان بڕیوەتە ئۆلیڤی جیروۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی و وەک جێگرەوەی هێرشبەرە بۆسنیەکە دیارییانکردووە.
گورگەکانی ڕۆما کاتێکی کەمیان لە بەردەستدایە بۆ گواستنەوەی دزیکۆ و جیرو لە یەک کاتدا، بۆیە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، لەهەمان کاتدا لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی تیاگۆ پینتۆی بەرگریکاری پۆرتوگالی کە لە 2018وە بۆ یانەی ئەنکەرەی تورکی یاریدەکات.
ئیدارەی ڕۆما هیوایان بەوەیە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی بلوزی لەندەن بۆ پلانەکانی داهاتووی جیرو دووربخاتەوە، لەم حاڵەتەدا گواستنەوەکە ئاسانتر دەبێت، بەڵام ئەوەی بووەتە کێشە ئیدین دزیکۆیە، کە موچەکەی 7.5 ملیۆنە و یانە خوازیارەکانی ئامادەنین بەو نرخە بەرزەوە خواست بەرانبەر گواستنەوەی نیشانبدەن.