ئەفسانەی ئارسیناڵ: یونایتد و پاریس و چەندین یانەی دیکە داوایانکردوم، بەڵام..

ئارسن ڤینگەر، ئەفسانەی ڕاهێنەرانی یانەی ئارسیناڵ لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتیدەکاتەوە، چەندین یانەی گەورەی وەک مانچستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان داوایانکردووە پەیوەندییان پێوەبکات.

ئەفسانە فەرەنسیەکەی گانەرز لە چاوپێکەوتننێکدا بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی ڕاگەیاندووە، ” یانەی مانچستەر یونایتد لەپێشوودا داوایان لێکردووم پەیوەندییان پێوەبکەم، بەڵام من ئۆفەرەکەم ڕەتکردەوە”.

لە پرسیاری وەڵامێکیشدا دەڵێت، “وەڵامی هەموو پرسیارەکان نادەمەوە، بەڵام لەو کاتەدا کە داوایانکرد پۆستی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد وەربگرم، یانەکە لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو”.

ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و ڕایدەگەیەنێت، جگە لە یانەی مانچستەر یونایتد چەندین یانەی دیکەی وەک یوڤانتۆس، بایرن میونشن، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، هەڵبژاردەی نیشتیمانی فەرەنسا، پاریس سانت جێرمان پەیوەندییان لەگەڵدا بەستووە و داوایانلێکردووە لە یانەکانیان دەستبەکاربکات.

ڤینگەر دەڵێت، ” سەرجەم ئەو یانانە لە کات و وادەی جیاوازدا داوایانلێکردووم پۆستی ڕاهێنەری یانەکانیان وەربگرم، بەڵام لەگەڵیاندا نەگەیشتووم بە ڕێککەوتن، بۆ نمونە یانەی پاریس سانت جێرمان چەند جارێک دانوستاندنیان لەگەڵداکردووم نەک تەنها جارێک”.

ڤینگەری تەمەن 70 ساڵ لە 2018وە لە بواری تۆپی پێ دوورکەوتووەتەوە، دوای 22 ساڵ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی ئارسیناڵ، کۆتایی بە بۆندەکەی هێنا بەو هیوایەی لەگەڵ یانەیەکی گەورەی دیکە بە ڕێککەوتن بگات، بەڵام ماوەی دوو وەرزە لە ماڵەکەی دانیشتووە و لە گەڕانەوە بۆ ناو لاکێشەی سەوز بێهیوابووە، بۆیە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەستیبەکارکردووە.

بابەتی پێشتر

کێ جێگەی کارڤاخال دەگرێتەوە؟ زێدان چواربژاردەی لەبەردەستدایە

بابەتی دواتر
یوڤانتۆس

یوڤانتۆس لە فرۆشتنی یاریزانانیدا شکستیهێناوە و پارەی کیێزای بۆ کۆنابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share