هەڕەشەی کوشتن لە سێ یاریزانی بایرن میونشن کراوە

چەند یاریزانێکی یانەی بایرن میونشن لەلایەن کەسێک، یان گروپێکی نەناسراوەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە، یاریزانەکانیش ئیدارەی یانەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، بەر لەڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نەمسایی لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان، سێ یاریزانی بایرن میونشن لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

سێ یاریزانەکە پێکهاتوون لە مانویل نۆیەری گۆڵپارێز، هەروەها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی باشترینی جیهان و سێرج گنابری.

سیانەی ناوبراو هەمان نامەی هەڕەشە ئامێزیان بەدەستگەیشتووە، تیایدا نووسراوە، “خولی ناوخۆ و تۆپی پێ ڕزگاربکەن، ئاگر و مردن بۆ بەرازەکانی بایرن میونشن”.

تاوەکو ئێستا بەرپرسانی بایرن میونشن لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەیان بە میدیاکان نەداوە، بەڵکو پۆلسی میونشن-یان ئاگادارکردووەتەوە لە بەدواداچوون و پارێزگاریکردن لە یاریزانانی یانە باڤارییەکە.

بابەتی پێشتر

(NBA) - فینێکس بە بردنەوەی 47 لە لوتکەی کۆمەڵەی خۆرئاوادا جێگیربوو

بابەتی دواتر

سێ یانەی گەورە ئامادەییان دەربڕیوە کریستیانۆ بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share