شۆکی گەورەتر لە کریستیانۆ ڕوودەدات

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە، یاسر ئەلمسحەل ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە هاوینی 2023 گرێبەستی گەورەی دیکە لەسەر ئاستی یانەکانی سعوودیە واژۆدەکرێن.

ئەلمسحەل بە میدیاکانی سعوودیەی ڕاگەیاندووە، “گرێبەستی کریستیانۆ پاڵپشتی و زیادەیەکی بەهێز و گەورەیە بۆ تۆپی پێی وڵاتەکەمان، پێشبینی دەکەم لە مێرکاتۆی هاویندا گرێبەستی هەژێنەری هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ و ڕەنگە گەورەتر ئەنجامبدرێت.”

هەروەها دەڵێت، “لە دۆسیەی کریستیانۆ-دا، فیدراسیۆنەکەی ئێمە دەستوەردانی نەکردووە، پارەشمان بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە نەداوە، نەک هەر بۆ ئەو گرێبەستە، بەڵکو سەرجەم گرێبەستەکانی دیکە ئێمە بێلایەن بووین، بەڵام وەرزی داهاتوو سیستەمێکی توند پەیڕەو دەکەین.”

شارەزایانی تۆپی پێی ئاسیا پێیانوایە، گرێبەستی یانەکانی سعوودیە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاستی وەرزشی کیشوەرەکە دەبێت، لێدوانەکانی ئەلمسحەل-یش وەک ئاماژەیەک بۆ کڕینی یاریزانانی وەک بنزیمە، مۆدریچ، مێسی لێکدەدەنەوە.

بابەتی پێشتر

هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق ئاگادار دەکرێنەوە مامەڵە بە دینارەوە بکەن لەبری دۆلار

بابەتی دواتر

د. سامان بەرزنجی: لە ئەگەری روودانی هەر بومەلەرزەیەک تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان    

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share