پۆلیسێكی هاتوچۆی هەولێر ڕێگری لە ژنێك دەكات كە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت

پاش ئەوەی ژنێك لە یەكێك لە پردەكانی هەولێر دەیەوێت خۆی فڕێبداتە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، لەلایەن پۆلیسێكی هاتوچۆە ڕێگری لێدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، “ئەمڕۆ بەیانی کارمەندێکی هاتوچۆ کە ئەرکی ڕێکخستنی هاتوچۆیە لە ترافیکی ژێر ئۆڤەر پاسی فرانسوا میتران لەسەر شەقامی 60 مەتری، بە هاوکاریی پۆلیسێکی پاسەوان، توانییان ڕێگری بکەن لە ژنێك کە بەنیازبوو خۆی فڕێبداتە خوارەوە”.

فازڵ حاجی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەسەر ئۆڤەرپاسەکە بەر لەوەی ژنەكە خۆی فڕێبداتە خوارەوە، لەلایەن ئەو دوو پۆلیسەوە ڕێگری لێكراوە و گرتوویانە و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسیان كردووە”.

بابەتی پێشتر

هیلاری و كچەكەی زنجیرە فیلمێك لەبارەی "كچانی كۆبانی" بەرهەم دەهێنن

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دوو كەس بە تۆمەتی "تیرۆر و ساختەكاری" سزا دران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share