حزبێكی دیكە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند

هاوپەیمانی نیشتمانی پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و ناوچەكە بەگشتی، شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “لە چوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و ناوچەكە بەگشتی، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەند بەخەڵكی كوردستان و عێراق، هاوكات پشتگیری و داكۆكیكردن لە پڕۆسەی چاكسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەكان”.

هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر كاركردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختكردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵكی كوردستان و فراوانكردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتوودا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “تەوەرێكی تری ڕێككەوتنەكە جەختكردنەوە بوو لەسەر كاركردن بۆ بنیاتنانی سیستمێكی سیاسیی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنكردنی مافەكانی مرۆڤ”.

بابەتی پێشتر

تەرمی هاوڵاتییەكی عەرەب لە هۆتێلێكی هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تیم و شوێنی تایبەت بە تووشبووانی كەڕووی ڕەش جیاكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
16
Share