هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیانلەدەستدا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەكی هەولێر- گوێر، بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە دیوەكەی تری رێگەكە و خۆی كێشاوە بە بارھەڵگرێكدا، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر رێگەی سەرەكیی ھەولێر- گوێر، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ھیۆندای تۆكسۆن بەھۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە دیوەكەی تری رێگەكە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكدا.

ئاشكراشیكرد، لە دەرەنجامی رووداوەكەش شوفێر و سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلی هیۆندایەكە گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ئایا زانیوتە خواردنی مێرووەکان سوودی تەندروستیی زۆری هەیە؟

بابەتی دواتر

سبەی لە پەرلەمانی عێراق دوا بڕیار لەبارەی هەڵەبجەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share