گەرمیان.. دوو كەس بە تۆمەتی “تیرۆر و ساختەكاری” سزا دران

ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایدەكات، سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان دوو كەسی بە تۆمەتی “تیرۆر و ساختەكاری” سزاداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ساختەکردن دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن”.

ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە، “پاش ئەوەی دۆسییەی ئەو دوو كەسە خرایە بەردەم دادەوەری لیکۆڵینەوە و هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، سەرئەنجام لەلایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە سزا دران”.

سەبارەت بە جۆری سزاكان ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایكردووە، “تاوانبار (ع.م.م.ا) لەدایکبووی (1976)ە و دانیشتووی گوندی (شەفیق ئاغا)ی قەزای خانەقینە لە بەرواری 22/5/2019 بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و تێکدانی ماڵی کوردەکانی ناحییەی گوڵاڵە لە سنووری قەزای خانەقین دەستگیرکراوە و لە بەرواری 20/1/2021 بە پێی مادەی (3)ی تیرۆر بڕگەی (7) بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “تاوانباری دووەم ناوی (ع.ا.ف.ح) لەدایکبووی (1986)ە و دانیشتووی ناوچەی (ئەبو سەیدە/ شارەبان)ە، لە بەرواری 10/11/2020 بە تۆمەتی ساختەکردنی ڕێگەپێدانی زاڵگە لە سنووری ناحییەی قۆرەتوو دەستگیرکرا، لە بەرواری 11/1/2021 بەپێی مادەكانی (289و298) و (292و298) لە یاسای سزادانی عێراق بە حەوت مانگ زیندانی سزا درا”.

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان “دوو تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کران”، وەك ئاسایشی گەرمیان ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (دەهورا ڕەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێکهاتەی سابیئەی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share