لە هەولێر و دهۆک سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

بەڕێوەبەرایەتیی كوالێتى کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەھۆى سەرپێچی و پابەندنەبون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان، ئەمڕۆ دوو کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک داخراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كوالێتى کۆنتڕۆلی جۆری دەرمانی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک سێ کۆمپانیای دەرمانیان داخستووه‌، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.

باسیله‌وه‌شكردووه‌، “دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکان بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بـ.ـریندارە و توانای قسەکردنی نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی نەخۆشخانە بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کەسێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ناتوانێت قسەبکات، داوا لە کەسوکاری دەکات بە هانایەوە…
Total
0
Share