هۆکار چییە؟ ئینتەرمیلان پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لەگەڵ ڕۆما ڕەتکردەوە

ئینتەرمیلان ڕەتیدەکاتەوە کریستیان ئیریکسن بە ئاڵوگۆڕ ڕەوانەی یانەی ڕۆما بکات

بەڕێوبەرانی یانەی ئینتەرمیلان لە کۆتا جوڵەیاندا، ئاڵوگۆڕی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی بە یەکێک لە بەهێزترین هێرشبەرانی خولی ئیتاڵیا ڕەتدەکەنەوە.

ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی ڕۆما لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی ئیدین دزیکۆی هێرشبەری بۆسنی-یان بە کریستیان ئیریکسن کردووە، بەڵام ستیڤن زهانگی سەرۆکی نێراتزۆری دوای لێکدانەوەی بابەتەکە، پێشنیازەکەی ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە ئیریکسن بەهۆی کەمی دەرفەتەکانی یاریکردنەوە دەیەوێت لە ئینتەرەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لە بەرانبەردا دزیکۆی تەمەن 34 ساڵ لەگەڵ پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەر ودوچاری ئاستەنگی بووە و لە ڕۆما بەختەوەر نییە.

دزیکۆ لە ڕۆما بەختەوەر نییە و لە کۆتا یارییدا بە بیانوی پێکان بەرانبەر سپیزیا بەشداری پێنەکرا

یانەی ڕۆما لە چوارچیوەی پڕۆسەیەکی نوێدا بڕیاریداوە ئەو یاریزانانە بخاتە لیستی فرۆشراوانەوە کە لە یانەکە بەختەوەر نین، لە نێوانیاندا دزیکۆ کە موچەی ساڵانەی 7.5 ملیۆن یورۆیە.

فوتباڵ ئیتاڵیا نوسیویەتی، تەنانەت ئەگەر دزیکۆ نرخی بێبەرانبەریش بێت، ئینتەرمیلان هەوڵی بۆ نادات، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە موچەی ساڵانەی هاوشێوەی کریستیان ئیریکسن بەرزە، لە کاتێکدا دەیانەوێت ڕێژەی موچەی یاریزانانیان کەمبکەنەوە بۆ لەسەدا 50.

بابەتی پێشتر

نرخیان دەگاتە ملیۆنان.. كاتژمێر و خشڵەكانی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا

بابەتی دواتر

تەلەفزیۆنی ئێران ڕۆحانی بە كێشانی مادەی هۆشبەر تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گریانەوە بۆ خۆشی

لە یارییەکەى بەرازیل و بۆلیفیا دەستی کرد بە گریان هاتە دەرەوە وتی کێشەم زۆرە و پێویستم بە پزیشکێکی…
Total
0
Share