ئەمڕۆ چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن.

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی فیۆرینتینا میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەكات.

یۆڤانتۆس یاریی دوای یاریی باشتر دەبێت، بەڵام لەم یارییەدا لەتواناكانی دیبالا و بێرناردسكی بێ بەش دەبێت.

قۆناغی پیش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بە دوو یاریی ناسنامەی تیپی براوە دیاریی دەكات و براوەی یاریی یۆڤانتۆس و فیۆرینتینا ش لە یاریی كۆتایدا چاوەڕێی براوەی ئینتەرمیلان و فیۆرینتینا دەكات.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیاش ڤالێنسیا میوانداری ئەتلەتیك بلباو دەكات.

لە یاریی ڕابردودا بە گۆڵێك یەكسان بوون، ئەم یارییە لە مێستایا براوەیان دەگاتە یاریی كۆتایی و ڕووبەڕووی براوەی ڕیاڵ بیتس و رایۆڤالیكانۆ دەبنەوە.

لە قۆناغی پێنجەمی جامی یەكێتیی ئینگلتەراش ئەمشەو چەند یارییە بەڕێوەدەچن، چێڵسی دەبێتە میوانی لوتن تاون، لیڤەرپوڵیش روبەروی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە.

یارییەكانی ئەمڕۆ

 

 

جامی ئیتاڵیا

فیۆرینتینا – یۆڤانتۆس 11:00

جامی شای ئیسپانیا

ڤالێنسیا – ئەتلەتیك بلباو 11:30

جامی یەكێتیی ئینگلتەرا

لوتن تاون – چێڵسی 10:15

لیڤەرپوڵ – نۆرویچ سیتی 11:15

بابەتی پێشتر

بۆچی نابێت هەرگیز لەم کاتانەدا چا بخۆینەوە؟

بابەتی دواتر

پاریس قاسەكەی بۆ مباپی كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share