نرخیان دەگاتە ملیۆنان.. كاتژمێر و خشڵەكانی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز

سەرەڕای ناوە دیارەكەی لە جیهانی تۆپی پێدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی ئەستێرەی پورتوگالی بە حەز و خولیای بۆ خشڵی گرانبەها و كاتژمێری نایاب بەناوبانگە.

ئەستێرەكەی ئێستای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و جۆرجینا ڕۆدریگێز-ی هاوڕێی بەهای خشڵەكانیان دەگاتە 3.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە.

لەنێو كەلوپەلە گرانبەهاكانی ڕۆناڵدۆدا، كاتژمێری فرانك مۆلەر هەیە كە بە 424 ئەڵماسی سپی ڕازێندراوەتەوە و بەهاكەی بە زیاتر لە 164 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە ساڵی 2018 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەدەستیكرد كاتێك یۆڤانتۆس لەگەڵ مانجستەر یونایتد-ی یانە كۆنەكەی (دۆن) یاریكرد.

بەپێی ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانیش، ڕۆناڵدۆ بینراوە كە جۆرێكی سنوورداری كاتژمێرەكانی كۆمپانیای (جاكوب)ی لەدەستدابوو كە بەهاكەی دەگاتە 13 هەزار دۆلار، كاتژمێرەكە بە نزیكەی 15 قیراتی ئەڵماس ڕوپۆشكراوە.

هەروەك ئەستێرەكەی پێشووی ڕیال مەدرید بە كاتژمێرێكی (ڕۆڵكس جی ئێم تی ماستەر ئێس)ەوە كە نرخەكەی 52 هەزار دۆلارە بینراوە، لەمیانەی ئاهەنگی خەڵاتەكانی (گلۆب سوكر) كە بەمدواییە ئەنجامدرا.

سەرەڕای كاتژمێرە ناوازەكان، ڕۆناڵدۆ لە زیاتر لە بۆنەیەكدا چەندین مستیلەی ئەڵماسی لەدەستكردووە، كە بەهاكەی زیاترە لە هەزاران دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەكانیش لە ساڵی 2013دا ڕۆناڵدۆ جوتێك گوارەی ئەڵماسی لە گوێ كردووە كە بەهاكەی دەگاتە 137 هەزار دۆلار.

دیارییە بەبەهاكانی جۆرجینا
ڕۆناڵدۆ ژمارەیەك دیاری گرانبەهاشی پێشكەشی جۆرجینا-ی هاوڕێی كردووە، یەكێكیان مستیلەیەك بوو بە بەهای 841 هەزار دۆلار، كە بە یاقوت و ئەڵماس ڕازێندراوەتەوە.

ساڵی ڕابردووش جۆرجینا بە كاتژمێرێكی (باتیك فیلیپ توینتی 4)ەوە دەركەوت كە نرخەكەی دەگاتە 45 هەزار دۆلار و، لە زێڕی عەیارە 18 و چوارچێوەی ئەڵماس دروستكراوە.

جگە لەوانەش زۆرجار جۆرجینا سێ بازنەی ئەڵماس لەدەستدەكات كە بەهاكەیان دەگاتە 34 هەزار دۆلار.

بابەتی پێشتر

(وێنە و ڤیدیۆ) داستن پویرێری ئەمریکی ماکگریگۆری کوتا بەزەویدا

بابەتی دواتر

هۆکار چییە؟ ئینتەرمیلان پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لەگەڵ ڕۆما ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share