بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی خانەنشین بوو

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کۆتاییهاتنى خزمەتی وەزیفییەوە، هەندرێن هیوا موفتی دەستی لە پۆستەكەی هەڵگرت.
‎
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش بەجێگەیاندنی ئەركەكەی و تەواوبوونی ماوەی خزمەتى وەزیفی؛ هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی لە پۆستەكەی هەڵگرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێباز محەمەد خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم وەك بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانە بەوەكالەت دەستبەكاربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share