راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر لەلایەن بەشی خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕینا تاوەر شووقەكانی 92، ئاگاداركراینەوە لە بوونی ئاگرێك لە شوقەیەكی نهۆمی 17.

لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، تیمەكانی هەریەك لە بنكەكانی ئازادی، شەهید نەریمان، شارەوانی، عەنكاوە و تیمی رزگاركردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر دەستبەجێ ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكان توانیان رێگری لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ شوقەكانی دەوروبەری بكەن و ژیانی چەندان هاوڵاتی پەككەوتە و منداڵ كە لەنێو شووقەكاندا مابوونەوە رزگاربكرێت و هیچ زیانێكی گیانی نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share