لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە کە بە ڕەچاوکردنی داخرانی سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق تا 4 ی نیسان، پێدانی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە ڕاگیراوە و هیچ گۆرانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ” بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزاوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستیەوە”.

حکومەتی عێراق و ئێران بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی نێوان سنورەکانیان ڕاگرتووە تا مانگی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی پرسی میکانیزمی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیان تاوتوێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغداد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە…
Total
0
Share