لە سبەینێوە هاتوچۆی کەرکوک کار بە وەرگرتنی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەکات

هاتوچۆی کەرکوک لە بارەی کارکردنی بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەڵەکانی هاوڵاتییاندا رایگەیاند، “لە سبەینێوە کار بەو شێوازە دەکرێت”.

محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لە سبەینێوە کە دەکاتە 19ی ئازاری 2024 بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ وەرگرتنی پارەی رسومات، سەرپێچی و مۆڵەتی شۆفێری کار بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات و بە هیچ شێوەیەک پارەی نەختینە وەرناگرین”.

دەشڵێت، “ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی حکومەتدایە سەبارەت بە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە سیستمی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆش جێبەجێی دەکات”.

بابەتی پێشتر

تیمی وزاریی یەکێتی: داوامانکردووە بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە

بابەتی دواتر

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share