بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی سەبارەت بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی كورد و توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی زۆرمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، هەموو ئەو پەرلەمانتار و كوتلانەش دەكەین كە هاودەنگ و پشتیوانمانبوون لە سەرخستنی هەوڵەكانمان و گەڕانەوەی ماف بۆ هەموو ئەوانەی دەیان ساڵە مافەكانیان زەوتكراوە”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاڕاستەی نوێنەرانی كورد لە بەغداد دەكەم بۆ یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستییان سەبارەت بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی كورد و توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

دەشڵێت، “هەروەها سوپاسی زۆرمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، هەموو ئەو پەرلەمانتار و كوتلانەش دەكەین كە هاودەنگ و پشتیوانمانبوون لە سەرخستنی هەوڵەكانمان و گەڕانەوەی ماف بۆ هەموو ئەوانەی دەیان ساڵە مافەكانیان زەوتكراوە”.

سەرۆكی یەكێتی جەختدەكاتەوە، یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك لە بڕیارەكانی بەعسی رووخاو كە دوای 50 ساڵ لە پڕۆسەی تەعریبە، هەزاران دۆنم زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی كورد و توركمان لە سنوورەكانی كەركوك، خوورماتوو، خانەقین، مەندەلی و دەشتی نەینەوا. دەرفەتێكی گرنگیشە بۆ ئێمەی كورد تاوەكو پێكەوە لەداهاتوودا بە یەكگرتووییەوە بەرگریی لە مافی كەسوكار و هاونیشتمانیانمان بكەین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكان و پارێزگارییان لێبكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “لەم دەرفەتەدا سوپاسی نوێنەرەكانی یەكێتی دەكەم لە بەغداد كە پێكەوە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە توانییان كۆدەنگییەكی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم بڕیارە مێژووییە دروستبكەن”.

باسی لەوەش كردووە، لە كۆتاییدا داواكارم هەموولایەنەكان بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان بەو ستەمانەی رژێمی پێشوو بەسەر گەلەكەمانیدا هێنابوو، پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و باپێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات. بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی…
Total
0
Share