لە 4 كاتژمێردا 1.3 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی لە بەسڕەوە كراون

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان ئاشكرایكرد، تەنها لە ماوەی چوار كاتژمێردا، یەك ملیۆن و 300 هەزار پەیوەندیی تەلەفۆنی لە بەسڕەوە ئەنجامدراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، 171 هەزار هێڵی تەلەفۆن لە سنووری شاری وەرزشیی بەسڕەدا كارابوون و ئەمڕۆ پەیوەندییان پێئەنجامدراوە.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، تەنها لە ماوەی چوار كاتژمێری ئەمڕۆدا، تیمەكانیان یەك ملیۆن و 300 هەزار پەیوەندیی تەلەفۆنییان تۆماركردووە كە لە بەسڕەوە ئەنجامدراون و بۆ هەر یەكێك لە هێڵەكان حەوت پەیوەندی بووە، 58 تیمی هونەرییش سەرگەرمی چاككردنەوەی گرفتی هێڵەكانی پەیوەندیكردن بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە قەبارەی بەكاربردنی داتاكان لەو ماوەیەدا لە شاری وەرزشیی بەسڕە، پێنج تێرا و 198 گێگابایت بووە و ئەوەش رێژەیەكی بەرزە بەراورد بە كاتە ئاساییەكان.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) قەتەر لە یەکەم یاریی جامی کەنداو بەهێزەوە دەرکەوت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس 1-0 ئودینێزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share