ئارایشگای VIP داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئارایشگای (VIP) بەهۆی ئەنجامدانی كاری تاتۆ بەبێ مۆڵەت لەناو گەڕەكی كۆمپانیای نەوزاد داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشگاكان، هۆكاری داخستنی ئەو ئارایشگایە ئەنجامدانی تاتۆ بووە بەبێ مۆڵەت، هەربۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەو كاتەی پابەندی رێنماییەكانی كاركردن دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
Total
0
Share