(10) پرسیاری ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کومان ناچارە وەڵامیان بداتەوە

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دە پرسیاری هونەری ئاڕاستەی کومان دەکات و لە چاوەڕوانی وەڵامێکدان

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هێرشێکی توند دەکاتەسەر ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر و 10 پرسیاری هونەری و وەرزشیی ئاڕاستە دەکات.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو دۆڕاندنی تۆمارکرد، یانە کەتەلۆنیەکە بەرانبەر هێز و توانای جەنگاوەرە باسکییەکان دووچاری ئاستەنگی هات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دووپاتیدەکاتەوە، بەشێکی زۆری شکستی ئازولگرانا لەم یارییە بەهێزەدا هونەرییە و دەکەوێتە ئەستۆی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر، بە پێویستیشی دەزانن وەڵامی ئەم 10 پرسیارە بداتەوە:

  • بۆچی ڕیسک بە مێسی-یەوە کرا و لە یارییەکەدا بەشداری پێکرا، سەرەڕای ئەوەی پێکانی هەبووە؟
  • بۆچی تاوەکو خولەکی شەشی یارییەکە پێکهاتەی بارسا سەرکەوتوو نەبووە لە تێپەڕاندنی نیوە یاریگای خۆی بۆ ناو یاریگای ڕکابەر؟
  • ئایا هەڵە نەبووە لە خولەی 87 ئاڵوگۆڕی بە دیمبیلی و پێدری کرد و لە تایمە زیادکراوەکاندا لەو دوو بەهرەیە بێبەشبوو؟
  • بۆچی یانەیەکی گەورەی وەک بەرشلۆنە تاوەکو خولەکی 107ی یارییەکە هیچ لێدانێکی کۆرناری بۆ تۆمارنەکرا؟
  • بۆچی لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بەرشلۆنە دەست لەگیرفان بوون (مەبەست لەوەیە کە ڕوحیەتی بردنەوە و جەنگاوەرییان تێدا نەبووە)، لە بەرانبەردا یاریزانانی بلباو بەوپەڕێ هێزەوە چەندین لێدانیان ئاڕاستەی مێسی و هاوڕێیانی کردووە؟
  • بۆچی سووربووە لە یاریکردن بە سێرجینیۆ دێست لە باڵی ڕاستەوە، لە کاتێکدا تۆپی بەرزەکانی ڕکابەر لە باڵی ئەم یاریزانەوە ئاڕاستە نەکراون.
  • بۆچی ئونای سیمۆنی گۆڵپارێزی بلباو لە ماوەی 120 خولەکی یارییەکەدا جگە لە گۆڵەکان تەنها دوو تۆپی لەلایەن مارتن برەیزوایت و ئەنتوان گریزمانەوە بۆ ناو گۆڵ ئاڕاستەکراوە؟
  • بۆچی بە تەنها فرینکی دی یۆنگ لە سەنتەری یاریگا و ناوەندی بەرشلۆنەوە بۆ ناو قوڵایی بەرگری ڕکابەر جموجۆڵ دەکات و لەنێو هێڵەکاندا جێگۆڕکێ دەکات؟ چارەسەر و جوڵەی تاکتیکی دیکەیان نییە؟
  • میرالیم پیانیچ لە چی کەمە وا لەسەرەتای ڕوبەڕوبوونەوەکەوە یاری پێنەکرا؟
  • بۆچی تیمی بلباو بە تەواوی یاریزانانیەوە تەنانەت پێکراوەکانیش (ئادۆریز پێکرابوو) ئامادەبوو، بەڵام بەرشلۆنە بەهەمان هۆکار کۆتینیۆ و پیکێی بانگهێشت نەکرد؟
بابەتی پێشتر

لە مانگی 12دا کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین نەوتی عێراقییان کڕیوە

بابەتی دواتر

بەفر هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share