فرۆشتنی مێسی بڕیارێکی دروستە؟ سەرۆکی کاتیی بارسا وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو دەداتەوە..

سەرۆکی کاتیی بەرشلۆنە فرۆشتنی مێسی بە پێویستی لە قەڵەمدەدات

سەرۆکی کاتیی یانەی بەرشلۆنە، کارلیس توسکێتس لەبارەی کەیسی لیۆ مێسی ئەفسانەوە بە ڕاشکاوی دەڵێت، ” ئەگەر بڕیار بەدەست من بووایە دەستبەرداری دەبووم”.

ئەفسانە 33 ساڵەکەی ئازولگرانا لە هاوینی 2020 داوای دەستبەرداربوونی لە یانە کەتەلۆنیەکە کرد، بەڵام ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو پێداگرییان لە بەردەوامبوونی کرد و لەبەردەم هەوڵەکانی یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی بوونە بەربەست.

کارلیس توسکێتس، بەڕێوبەر و سەرۆکی کاتیی بارسا لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە “ڕاک 1- ڕادیۆ کەتەلۆنیا” ڕادەگەیەنێت، ” ئەگەر ڕووە داراییەکانی فرۆشتنی لیۆ مێسی لەبەرچاوبگرین، بێگومان بە بڕیاری فرۆشتنی قایل دەبووم ئەگەر ئەوکاتە من سەرۆکی یانە و بڕیاردەربوومایە”.

سەرۆکە کاتییەکە دەڵێت، ” ئەم بڕیارە دەبوو دوای ڕاوێژکردن بە یاریزانەکە و بەڕێوبەرانی وەرزشیی یانە بدرایە، بەڵام لە ڕووی داراییەوە فرۆشتنی مێسی پێویستی بە لێکدانەوە و ڕاوێژکردن نەبوو، ئاشکرایە کە پێویستی بووە و پارەیەکی خەیاڵی بۆ یانەکەمان دەگەڕاندەوە”.

پارەی خەیاڵی فرۆشتنی مێسی

فرۆشتنی مێسی بۆ یانەی بەرشلۆنە تەنها لەدەستدانێکی وەرزشیی نابێت، بەڵکو گەورەترین لەدەستدانی داراییە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فرۆش و ئەو بڕەی سپۆنسەرەکان بە یانەکەی دەبەخشن، بەڵام کارلیس توسکێتس لە سەردەمی قەیرانەکاندا بەدوای چارەسەرێکی خێرادا دەگەڕێت و پێی وایە ئەگەر بارتۆمیو دەستبەرداری ئەفسانەکە بووایە، لە دوو لایەنی دیکەوە قەرەبووی قەیرانەکانی دەکردەوە.

یەکەمیان، ئەو بڕە پارە خەیاڵیەییە کە لە یانەی کڕیارەوە بەدەستی دەهێنن و لە 200 ملیۆن یورۆ کەمتر نییە، دووەمیشیان هەڵگرتنی موچەی خەیاڵی یاریزانەکەیە لە بودجەی گشتی، کە لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 90 ملیۆن یورۆ بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێنێتەوە.

توسکێتس لەبارەی لێدوانەکانی نێیمار لەبارەی یاریکردنی لەگەڵ “پوڵگا”، دەڵێت، ” ئەگەر وەک یاریزانێکی بێبەرانبەر بژاردەیەک بێت لەبەردەمماندا بێگومان بیر لە گواستنەوەی نێیمار دەکەینەوە، بەم شێوەیە نەبێت ناتوانین بیگوێزینەوە بۆ ڕیزەکانمان، چونکە بڕە پارەی پێویستمان لەبەردەستدا نییە ئەم بۆندەی پێ واژووبکەین، ڕەنگە سەرۆکایەتی نوێی یانە ئەو کێشە داراییە چارەسەر بکات”.

بابەتی پێشتر

دوو یاریزانی مانچستەر یونایتد داوای دەستبەرداربوونیان کردووە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان بۆ گەیشتن بە قۆناغی (16) پێویستیان بە چ ئەنجامێکە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share