لە مانگی 12دا کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین نەوتی عێراقییان کڕیوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم ڕایگەیاند لە مانگی کانونی یەکەمی 2020دا کۆمپانیا هیندییەکانی بواری نەوت زۆرترین نەوتی عێراقیان کڕیوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “کۆمپانیا نەوتییە هیندییەکان زۆرترین ژمارەی ئەو کۆمپانیا جیهانییانەن کە نەوتی عێراق دەکڕن، لە کۆی 22 کۆمپانیای جیهانی کڕینی نەوت لە عێراق شەش کۆمپانیایان هیندین”.

ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا لە پلەی دووەمی کڕیارانی نەوتی عێراقدا دێن بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بە بوونی چوار کۆمپانیای ئەمریکی، دواتر کۆمپانیاکانی چین و ئیتالیا دێت بە بوونی سێ کۆمپانیا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەریەکە لە کۆمپانیا تورکی، هۆڵەندی، بەریتانیا، ئیسپانی، یۆنانی، یابانی، کۆریای باشوور یەک کۆمپانیایان نەوتی عێراقی کڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای هیندی، ئیندیان ئۆیڵ و هیمیڵە، هەروەها کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە زۆرترین نەوتی عێراقییان کڕیوە هەریەکە لە ئیکسۆن مۆبیل و ماراسۆنە.

بابەتی پێشتر

مانزۆکیچ لە میلان بەر لەعنەتی ژمارە (9) دەکەوێت؟

بابەتی دواتر

(10) پرسیاری ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کومان ناچارە وەڵامیان بداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share