(ڤیدیۆ) پاریس بایرنی تێپەراند و هاوشانی چێڵسی گەیشتنە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

پاریس سان جێرمان و چێڵسی سەرەڕای دۆڕاندنیان، بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگیان بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاریس سان جێرمان و چێڵسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی بایرن میونشن لە پارک دی فرانس بووە میوانی پاریس سان جێرمان، یارییەکە بە بردنەوەی ئەستێرەکانی باڤاری بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات، گۆڵەکە لە خولەکی 40 لەلایەن ئیریک ماکسیم چوپۆ مۆتینگەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/zle2e2

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی چێڵسی لە ڕامۆن سانچێز پێزخوان میوانداری پۆرتۆی پۆرتوگالی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی دراگاوەکانی پۆرتوگال کۆتاییهات، گۆڵەکە لە خولەکی 90 لەلایەن مەهدی تاریمی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (3-3) سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، بەوپێیەی لە یاریگای یانە ئەڵمانییەکەدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و هەر گۆڵێک لە حاڵەتی یەکسانبووندا کێشی دوو گۆڵیان هەیە، هەروەها یانەی چێڵسی بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (2-1) بەهەمان شێوە بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتاییان بڕی.

پاریس لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چاوەڕوانی براوەی نێوان مانچستەر سیتی و دۆرتمۆند دەکات، چێڵسی ئینگلیزیش لەهەمان قۆناغدا چاوەڕێی براوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی دۆڕاندی و دۆرتمۆند براوه‌ بوو

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمار کرد و بوروسیا…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share