ئەرجەنتین كێشەی هەیە.. مێسی دۆخی خراپە

لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین لیستی یاریزانەكانی بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیال بڵاوكردەوە و ناوی مێسی-ش بە پێكراوی دەبینرێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بەرامبەر ئۆروگوای و بەرازیل یاریی دەكات.

سكالۆنی لیستی یاریزانەكانی بۆ ئەو دوو یارییە بڵاوكردەوە و ناوی مێسی دەبینرێت، سەرەڕای ئەوەی پزیشكەكانی پاریس بەهۆی پێكانەوە، پشوویان پێداوە.

لە ڕیزەكانی ئەرجەنتین، جگە لە مێسی، هەریەك لە پاریدێس، نیكۆلاس گۆنزالێس، پاپۆ گۆمێز، ئەگوێرۆ، فۆیی و لۆكاس ئالاریۆ بەهۆی پێكانەوە دوركەوتوونەتەوە.

لە جێگەی ئەوان كۆمەڵێك یاریزانی نوێ بانگهێشتكراون، كە دیارترینیان، ئینزۆ فێرناندێز، تیاگۆ ئالمادا، سانتی سیمۆن، میدینا، ماتی سولی، گاستۆن ئاڤێلا و گۆمێز جیرت بانگهێشت كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share