ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر رایدەگەیەنێت، دڵنیایی دەدەین بەم نزیكانە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت و تەنها كێشە لە مووچەی مانگی 12دا هەیە و چارەسەردەبێت.
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باس لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران و بەم نزیكانە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت و تەنها كێشە لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا هەیە.
وتیشی، “ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن تەكنیكین كە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچە دەنێردرێت و دەبێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست بكات”.