هەسەدە نوێترین ئاماری روبەرووبوونەوەی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان راگەیاند

هەسەدە لە نوێترین ئاماری روبەرووبوونەوەی هێزەکانی لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا رایگەیاند “23 چەکدار کوژران و پێنج ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێندرا”.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەی هێزەکانمان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باشور و رۆژهەڵاتی مەنبج، 23  چەکدار کوژران و 10 چەکداری دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەدرێژەی رووبەروونەوەکاندا کۆمەڵێک چالاکی و جموجۆڵی سەربازیی گرنگ ئەنجامدرا کە خۆی دەبینێتەوە لە: “تێکشکاندنی پێنج ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و بەئامانجگرتنی 17 شوێن کە تایبەتبوون بە مانەوەی چەکدارەکان”.

دەشڵێت، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ دەورووبەری بەشێکی ناوچە کوردییەکان و گوندەکانی بەنداوی تشرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک دەستکاریی کوالێتیی بەنزینی 750 دیناری بکات سزادەدرێت

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە گرفتی دابەشکردنی بەنزینمان هەبوو، بەڵام لەئێستادا پرۆسەی…
Total
0
Share