پارێزگارێکی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکەوە مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاریان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

مورتەزا ئیبراهیمی بە مەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی چەند پرسێکەوە بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگا کرابوو، بەهۆی ئەوەی وەڵامەکانی باوەڕپێهێنەر نەبوون متمانەیان لێوەرگرتەوە.

ئەو پارێزگارە بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری دوورخستنەوەی درا.

مورتەزا ئیبراهیمی ماوەی کەمتر لە ساڵێکە پۆستی پارێزگاری زیقاری وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ‏ده‌ستیى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه‌،…
Total
0
Share