سێ كەس “لەسەر بیر” دەستگیركران

سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیرکران و پۆلیسی دارستان و ژینگە روونكردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ سنوورى گوندى (تووی ئەولیا) و توانییان سێ هاوڵاتی دەستگیربکەن”.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەوە دەڵێت، “بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون”.

لەو چالاكییەدا دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی کارەباییدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، وەك راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share