وەزارەتی دارایی هەرێم بە راگەیەندراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکی هەشت خاڵیدا بە زمانی عەرەبی، وەڵامی راگەیەندراوی رۆژی 12ی 1ی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە خەرجکردنی خەرجییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دەقی راگەیەندراوەکە:

یەکەم: وەزارەتی دارایی فیدراڵی، پابەندنەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست، بەو پێیەی حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم و بە گوێرەی راپۆرتی ئاشکراکردنی ژمێریاری هەژماری بانکی وەزارەت لە بانکی ناوەندی عێراق، لقی هەرێم/هەولێر دەریدەخات، بڕی 10,026,883,844,549 دیناری پاش دەرکردنی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات ناردووە، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە، بەپێی خشتەی (ه) لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار واتە بڕەکە (822,642,015,037) دیناری کەمترە لە تەرخانکراوی دارایی.

دووەم: سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، ئاماژە بەوە دەکەین کە بڕی (4,347,484,382,654) دینار کۆی داهاتی نانەوتی هەرێمە تا 11/30/2024، بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 کە لەلایەن ئێمەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، و ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی رایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئێمە ئەم لێدوانە بە تەواوی رەتدەکەینەوە، بڕی (399,168,964,500) دینار گواستراوەتەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بانکی ناوەندیی عێراق، لقی هەرێم/هەولێر، بەپێی مادەی (29) لە یاسای کارگێڕیی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019، بەپێی رێککەوتنی نێوان سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی 50%ی داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان لە مانگی ئایاری 2024ەوە دەستپێدەکات، هاوکات ئەو بڕە داهاتە ناوخۆییەی کە دەمێنێتەوە بۆ خەرجی کارپێکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و خەرجی وەبەرهێنانی هەرێم خەرجکراوە. هاوکات لەگەڵ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی مووچە کە لە ئەنجامی سیاسەتی ئارەزوومەندانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمدا هاتۆتە ئاراوە، بۆ نمونە نەدانی دەرماڵەی فەرمانبەران و پلەبەرزکردنەوەیان کە لە هەندێک وەزارەتە مەدەنی و سەربازییەکان بەپێی یاسا و رێنماییەکانی کارپێکراو لە حکومەتی هەرێم، پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە کرا سەبارەت بە هۆکاری نەناردنی ئەو بڕە پارانە، لە نووسراوی ژمارە (29895)ی ئەودا لە (11/6/2024) وەڵاممان دایەوە کە پێدانی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە راگیرا، چونکە خشتەکانی بودجەی فیدراڵی ئەوەیان تێدانەبوو. دواتر دەرکەوت کە پێدانی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە لە دامودەزگا فیدراڵییەکان بەردەوامە، بەپێی ئەوەی لە دوو فەرمانی وەزاری هاوپێچ ژمارە (34618 لە 8/13/2024 و 42636 لە 9/29/2024)دا هاتووە، و ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی دوو ستاندارد.

سێیەم: لە درێژەی ئەم هەنگاوانەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پەیڕەوی کرد، یاسای خانەنشینی یەکگرتوومان بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو جێبەجێ کرد، بەو پێیەی ئەوەی پەیوەندی بە لێبڕینی خانەنشینییەوە هەبوو جێبەجێی کرد و پارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی نەنارد، وەک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە هاتبوو، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم پابەند بووە بە خەرجکردنی بڕە پارەی زیادە لە داهاتە نانەوتییەکان کە دەکاتە نزیکەی (55) ملیار دینار لە مانگێکدا، واتە کار نەکراوە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (212/فیدراڵی/2022) و جێبەجێنەکراوە.

چوارەم: هەندێک ئاستەنگ و سزا دروستکراون لەبەردەم خەرجکردنی مووچە بۆ هەرێم کە بە گوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژماره (224 و 269/ فیدراڵی/2023) نەبووە، وەک له بڕگەی شەشەمی بڕیارەکەیدا هاتووه که هەر ناکۆکییەک لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی دروست ببێت نابێت ئەم ناکۆکییە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەی مانگانەیان لە کاتی دیاریکراودا وەرنەگرن، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەپێی بڕگەی حەوتەمی ئەو بڕیارەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە، بە پێشێلکردنی (17)ی ماددەی دەستووری دادەنرێت، واتە ئەم مادانەی خوارەوە: 14، 16، 22، 23، 24، 25، 26، 27، 28، 29، 30، 31، 32، 33، 34، 35، 36).

پێنجەم: گفتوگۆکرا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان (سەربازی و مەدەنی)، چاودێری کۆمەڵایەتی، و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە ژمارەیان (820 هەزار و 268) کەسە و بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 پێویستیان بە 677,121,658,862 ملیار دیار بووە، بەڵام تەنها 264,698,348,912 بۆ مووچەکانیان لە رۆژی 31ی12ی2024 رەوانەکرا بە گوێرەی نووسراوی 35926 و یەک دنیار بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی رەوانەنەکراوە بۆ هەمان مانگ، سەرەڕای بوونی تەرخانکراوی دارایی پێویست دوای نیشاندانی رەزامەندی بۆ گواستنەوەیەکی دارایی 430 ملیار دیناری بۆ مووچەی خانەنشینان و پرسیارەکە ئێستا ئەوەیە ئایا دادپەروەرانەیە ئەم توێژە لە حەقەکانی خۆیان مەحروم بکرێن و درووستە یەک لەسەر سێی بڕی پێویستیان بەسەردا دابەشبکرێت؟

6- بەهۆی ئەوەی ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی پارەی خەرجییەکانی وەبەرهێنان و بەکاربردنی نەناردووە، لە داهاتی نانەوتی پارەکە خەرجکراوە سەرباری ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی (22,082,901,444,287) دیناری خەرجکردووە بۆ ئەو مەبەستە و بڕی (4,737,106,068,628) دیناری دینار وەک پێشینەیەک بۆ خەرجیی وەبەرهێنان بۆ باقی پارێزگاکانی عێراق دابینکراوە، لەکاتێکدا هەرێم تەنانەت بە یەک دیناریشی بۆ هەمان مەبەست بۆ دابین نەکراوە.

حەوتەم: دەنگۆی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە راست نییە، بەو پێیەی ئەو پارانە بە شێوەی گوژمە دەنێرێت و هەندێکجار گەیشتووەتە هەشت گوژمە لە مانگێکدا و لە وادەی دووریشدا گەیشتووەتە مانگی دواتر و دواتر، بە بیانووی جۆراوجۆر خەرجکردنی مووچەی بۆ هەندێک وەزارەت و دەستە راگرتووە بۆ ماوەیەک گەیشتووەتە پێنج مانگ، بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، یاسا کارپێکراوەکان و مافە دەستوورییەکان وەک ئەوەی لە راگەیەندراوی  هاوپێچدا هاتووە بۆ کەشفکردنی ژمێریاریی بودجەی مانگانە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بانکی ناوەندی عێراق/هەولێر پارەدار دەکرێت.

هەشتەم: سەبارەت بە پڕۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە تەواوکردنی پڕۆسەی تەوتین لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من) و بە پشتبەستن بە نووسراوی دادگای فیدڕاڵی ژمارە (111/ت.ق/1405/2024 لە 3ی7ی2024 نێردراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان –  عێراق کە درووستە مووچەی فەرمانبەران لە بانکە حکومی و ئەهلییەکاندا تەوتینبکرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە رێگەی پێدراوە و نزیکەی (750) هەزار فەرمانبەر تۆمارکراوە، هاوکات (220) هەزار فەرمانبەر کارەتەکانیان تەواوبووە و لە رێگەی تەوتینەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات، وەزارەتەکەمان ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە هەر لیژنەیەکی دۆزینەوەی راستییەکان دەردەبڕێت، چ نێودەوڵەتی بێت یان عێراقی، دەرگای وەزارەتەکەمان کراوەیە بۆ هەموو لایەک، هەروەک چۆن کراوە بوو بۆ تیمی هاوبەشی نێوان دەستەی چاودێریی دارایی فیدراڵی و دەستەی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

کۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی بەوە هاتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم دەپرسێت: ئایا ئێمە هاوڵاتیی عێراقین؟ا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“روونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش یەك سەرچاوەی زانیارییان هەیە”

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆكاری سەرەكی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی…
Total
0
Share