وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی رابردووی ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتی ئاماری بەرایی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو و ئەو داهاتانەی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیکەوتووە، ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “کۆی گشتیی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم (103) ملیۆن و (281) هەزار و (459) بەرمیل بووە، داهاتەکەشی (7.606) ملیار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (100) ملیۆن و (735) هەزار و (151) بەرمیل بووە، لە کێڵگەکانی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهان بڕی هەناردەکراوی نەوت دوو ملیۆن و (223) هەزار و (338) بەرمیل بووە.

وە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تێکڕای نرخی یەک بەرمیل زیاتر لە 73.644 دۆلار بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share