پڕۆژەی شوێنی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر پڕۆژەی دابینکردنی شوێنی تایبەت بە وەستاندنی ئۆتۆمبێل و شوێنی تایبەتی پەڕینەوە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جێبەجێدەکات و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “لە دەستپێکردنیداین”.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەکە دەستپێشخەریی ئەوانە و بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرایەتی و پارێزگای هەولێر جێبەجێی دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پڕۆژەیە هەنگاوەکانی یەکەمی دەستیپێکردووە و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەکەن.

دوێنێ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە داوا لە پارێزگای هەولێر دەکات، ئەندامەکانیان دیاریبکەن بۆ لیژنەیەکی تایبەت بە دیاریکردنی شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و شوێنی پەڕینەوەی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share