قائیمقامی هەولێر: هەر خێزانێك دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر غاز زیاددەكات و رێكارێكی كاتی پەیڕەوكراوە كە هەر خێزانێك بە فۆڕم دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، رۆژانە 250 تۆن غازمان بۆ دابیندەكرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا بە نرخی رەسمی دابەشدەكرێت لە كاتێكدا لە هەولێر پێویستمان بە 400 تۆنی رۆژانە هەیە.

وتیشی،”رێكارێكی كاتی دەگیرێتەبەر كە بریتییە لە پێدانی غاز بە ماڵان لە رێگای فۆڕمێكەوە كە بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و چاودێریی ئەو پڕۆسەیەش دەكرێت، بۆ هەر خێزانێكیش دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت ئەو هەنگاوەش لەپێناو دابەشكردنی غازە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتییاندا”.

بابەتی پێشتر

شاندێکی دەمپارتی و ئاکپارتی کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

نرخی گۆشتی سوور زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share