شاندێکی دەمپارتی و ئاکپارتی کۆبوونەوە

شاندێکی “دەمپارتی و ئاکپارتی” لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای دەمپارتی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندێکی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا بۆ گفتووگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی.

هاوکات، شاندەکەی دەمپارتی پێکهاتبوون لە “ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان، سورەیا ئۆندەر”. بڕیاریشە لە داهاتوودا شاندەکەی دەمپارتی، چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ بەشێکی لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکیادا ئەنجامبدەن.

کۆبوونەوەکەی هەردوو حزبی دەمپارتی و ئاکپارتی، لە چوارچێوەی گفتووگۆکانیاندا بووە بۆ بەدیهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا، کە زیاتر لە مانگێکە هەوڵی بۆ دەدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
Total
0
Share