هاتوچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبیلی دەستبەسەردا گیراو بە سکرابی دەفرۆشێت

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە، 144 ئۆتۆمبیل لە چەندین جۆر و مۆدێلی جیاواز دەفرۆشێت، مەرجەکانیشی بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکردووە کە دەیانەوێت ئۆتۆمبیلەکان بکڕن.

بەڕێوبەرایەتییەکە مەرجەکانی بەم شێوەیە ئاشکرا کردووە:

1 کەسی بەشدار بوو دەبێت چەکی پەسەند کراو ئامادە بکات لە ڕۆژی ئاشکرا کردنەکە، بەبڕی (14,000,000) .

2 کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی  زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.

3 دەبێت کڕیار لەماوەی (20) ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (500,000)پێنج سەد هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەر دەگیرێت .

4  پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ڕێکەوتی ( 8/6/2021)  رۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر (10:00)ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.

ئەمە ئەو ئۆتۆمبیلانەیە کە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەیانفرۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share