فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان، ناڕەزاییەکانیان بەرفراوانتردەکەن. ‏

لە نووسراوەکەیاندا فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژە بەوەدەکەن، پەرلەمانی کوردستان ‏بڕیاری بەهەمیشەییبوونیانی داوە لەدوای سێ ساڵ خزمەت، بەڵام ئێستا ئەوان ساڵانی ‏خزمەتیان لە چوار بۆ 15 ساڵە و تا ئێستاش دانەمەزراون.‏

ئەو فەرمانبەرانە داواکاریی دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی ئاراستەی مەسرور ‏بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن، هەروەها ‏هۆشداریدەدەن ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرێت، بەردەوامی دەدەن بە گردبوونەوە و ‏ناڕەزایەتییەکان و فراوانتری دەکەن.‏

بابەتی پێشتر

ناوی چەند کۆچبەرێکی کورد تۆمارکراوە تا بگەڕێنەوە هەرێم

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان سكاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share