نرخی گۆشتی سوور زیاتر دادەبەزێت

نوێنەری قەسابەكان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بە بەراورد بە پێشتر دابەزیوە و یەك كیلۆ گۆشتی سوور دوو هەزار دینار دابەزیوە و دەشڵێت،”ئەگەر باج و رسوومات ئاسانتربكرێت نرخەكەی دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت”.

ئاسۆ عومەر، نوێنەری قەسابەكان لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی گۆشتی سوور لە قەسابخانەكان دابەزیوە و پێشتر یەك كیلۆی بە 20 هەزار دیناربووە و ئێستا یەك كیلۆی بە 18 هەزار دینار لە قەسابخانەكان دەفرۆشرێت، بەڵام گۆشتی بەرخ كیلۆی هەر بە 20 هەزار دینارە كە لە زینەقەپان گۆشتی سوور نرخەكەی دابەزیوە و لە قەسابخانەكان بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.

وتیشی، “ئەگەر باج و رسوومات لەسەر گۆشتی سوور هەڵبگیرێت چاوەڕواندەكرێت نرخی گۆشتی سوور دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی…
Total
0
Share