نرخی خەڵووز گەیشتە بەرزترین ئاست

نرخی خەڵووز بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە و هۆكارەكەی قەیرانی وزەیە.

نرخی یەك تۆن خەڵووزی بەردین بۆ سەرووی 200 دۆلار بەرزبووەوە و ئەوەش بەرزترین ئاستی 17 ساڵی ڕابردووە وەك كارگێڕیی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا دەڵێت.

كەمبوونەوەی گەیشتنی غازی سروشتی بە ئەوروپا، كەمبوونەوەی وزەی پێویست بۆ ڕووناكی و گەرمكردنەوەی لە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا لێكەوتووەتەوە و مەترسیی سەرهەڵدانی قەیرانێكی سەختی وزە هەیە لە زستانی داهاتوودا.

بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەمییەی وزە، پەنادەبرێتەبەر خەڵووز و بازاڕی ئەو سەرچاوەیەی وزە جگە لە ئەوروپا، لە ئەمریكاش بووژاوەتەوە. ئاژنسی بلومبێرگ دەڵێت، “هێشتا خەڵووز سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزە لە ئەمریكا، گرانبوونی نرخەكەی فشار دەخاتەسەر خێزانە ئەمریكییەكان و وادەكات كرێی كارەبای زیاتریان بۆ بێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.…
زیاتر ببینە

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کڵاشنکۆف رووبەڕوومان بووەوە و دواتر دەستگیرمانکرد”. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share