کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گەیەندرایە حکومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بۆ چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، نووسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد”.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حکومەتی هەرێم خاوەنی بڕیارێکی یەکلایەنەی سەرتاسەری نییە، لە هەندێک شوێن رێگە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەدرێت و لە هەندێک شوێنی دیکە رێگایان پێنادرێت بۆیە ئەوە سیاسەتی بانێک و دوو هەوایە”.

وتیشی، “نووسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرد داوامانکرد بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان چارەسەربكرێت، بەوپێیەی حکومەتی عێراقیش بەرپرسە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان مەرجیان تێدانەبووە بۆچی داغڵی هەرێم کراون”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن. جومانە غەلای وتەبێژی…
Total
0
Share