لە ساڵی 2024دا لە عێراق زیاتر لە 50 ملیار دینار لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024دا توانیویەتی 50 ملیار دینار لە گەندەڵکاران وەربگرێتەوە و ئاڕەستەی کارکردنی حکومەت توانیویەتی گەندەڵکاران دادگایی بکات.

عەلیا نەسیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە ئاژنسی هەواڵی عێراقی وتووە، “ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی زۆرینەیان خۆیان لە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە فایلەکانی ساختەکاری خانووبەرە بینیووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆربەی وەزارەتەکان و پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ راگرتنی بەهەدەردانی پارەی گشتی و رێگریکردن لە گەندەڵی و بەگژداچوونەوەی.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە ملیارێك جار.. ئەو گۆرانییەی لە 2024دا زۆرترین جار گوێی لێگیراوە

بابەتی دواتر

لە بانکێک دابەشکردنی مووچە بە گوێرەی پیتی یەکەمی ناو دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share