موقتەدا سەدر: هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، نەخێر و هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت و کۆبوونەوەی چەک لەدەستی گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدر رایگەیاند، ” هیواخوازم جێگیربن لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، “خۆشەویستی نیشتمان لە باوەڕەوەیە و شایەنی قوربانیدان و فیداییە لەپێناویدا”.

سەدر لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، “نەخێر و هەزار نەخێر بۆ چەکی بێمۆڵەت و کۆبوونەوەی چەک لەدەستی گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share