لە بانکێک دابەشکردنی مووچە بە گوێرەی پیتی یەکەمی ناو دەبێت

بانکی چەمچەماڵ ئاگاداری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکاتەوە بەمەبەستی ئەوەی قەرەباڵغی درووستنەبێت لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا بە گوێرەی پیتی یەکەمی ناو مووچە دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی بانکی چەمچەماڵدا هاتووە، بۆ مووچەی مانگی 11ی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و چاودێریی کۆمەڵایەتیی بە گوێرەی خشتەیەک دەبێت کە لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەم دەخایەنێت.

بەگوێرەی پیتەکان، ا ب ت ث ج، لە یەکەم رۆژدا دابەشدەکرێت، واتە ئەوانەی پیتی یەکەمیان بە یەکێک لەو پیتانە دەستپێدەکات دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

لە رۆژی دووەمدا، پیتەکانی ح خ د ذ ر مووچە وەردەگرن.

لە رۆژی سێیەمدا، ز س ش ص ض ط مووچە وەردەگرن.

رۆژی چوارەم پیتەکانی ظ ع غ ف ق ك

رۆژی پێنجەمیش پیتەکانی ل م ن ه و ی

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، بانکی شارەزوور رایگەیاند بە میکانیزمێکی تایبەت مووچەی مانگی 11 دابەشدەکات بۆ رێگریی لە قەرەباڵغی و بە گوێرەی میکانیزمی نوێی بانکەکە، سبەی یەکشەممە کاتژمێر8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی (خانەنشینی شارستانی و وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

هاوکات، لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر3:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی خانەنشینی (پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و گوڵان) دابەشدەکرێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، چارەسەرکردنی پاشماوەکانی کارگەکانە. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە و ناویان هاتووەتەوە…
Total
0
Share