نەوت بەڕێژەی 8% دابەزی و گەیشتە خوار 100 دۆلار

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و تەنها ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 8%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 101.4 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەو جۆرەی زێڕی ڕەش درێژەی بە دابەزینی نرخ دا و لەئێستادا بە 97.96 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە دوێنێ 8.36%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەروەك نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بەیانی ئەمڕۆ دابەزی بۆ 97.77 دۆلار، لەئێستاشدا بۆ 93.98 دۆلار دابەزیووە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە دابەزینی بەردەوامدایە و پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكبووەوە، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار گەیشتە خوار 100 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتمان دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی گواستنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share