كێشە لەنێوان پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی دروست بووە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەكەن لەبارەی ڕوونكردنەوەی مادەیەكی بودجەی گشتیی عێراق پەیوەست بە باجی گومرگی.

ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات و مادەی 34ی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی تیادا ڕوون بكاتەوە.

لەوبارەیەوە، ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاندووە، “لیژنەكەمان نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی ئەو مادە یاساییەی بۆ ڕوون بكاتەوە كە باس لە باجی گومرگی دەكات و پێویستی بە یاسایەكی نوێ نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردووەتەوە، “خاڵی جیم لە مادەی 34 پەیوەستە بە تاریفەی گومرگی، سیستمی باجی گومرگی تیایدا پێناسە كراوە، بە هەموو جۆرەكانی باجەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی هەڵە ڕوونی كردووەتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی داوای كردووە یاسایەكی تایبەت بە سیستمی گومرگی دەربكرێت، بەڵام ئەو داوایە ناڕەزایی پەرلەمانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی پێشتر

پێدانی کارەبای نشیتمانی بە هاوڵاتییان کەم دەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕەمەزاندا ڕۆژانە 50 تۆن خورما پێداویستیی بازاڕی سلێمانی پڕ دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق فڕۆكەیەكی نوێ دەخاتەكار

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق كارپێكردنی فڕۆكەیەكی نوێ و خستنەبواری خزمەتكردنیەوە لە عێراق ڕادەگەیەنێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە، فڕۆكەكە…
Total
0
Share