لە سنوورى چەمچەماڵ سێ راوچى دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی سێ راوچی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە مەبەستى رێگریکردن لە سەرپێچییکاران و پاراستنى گیانى ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان مەفرەزەیەکى هاوبەشى بارەگاى بەشى پۆلیسى دارستانى (چەمچەماڵ + بنکەى تەکیە + بنکەى شۆڕش )دەرچونێکى مەیدانیان ئەنجامدا و کێوماڵی سنوورەکەیان کرد “.

دەشڵێت، لە ئەنجامدا و لە سنوورى گوندى (عەلى مەنسور) تونیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە بە مەبەستى راوکردن هاتبوونە سنوورەکە .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایی، رادەستى دادوەر کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە،…
Total
0
Share