دارا سێكانیانی: نابێت مووچەی فەرمانبەران بە پاساوی دیكە رابگیرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت مووچەی فەرمانبەران بە پاساوی دیكە رابگیرێت، چونكە دادگای فیدراڵی ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد ئاڵۆزن و ئەگەر پێشتر مووچە تەوتین بكرایە عێراق بەهانەی نەدەگرت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرا.

وتیشی، “پێویستە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان بن لەسەر بابەتەكانی داهاتی ناوخۆ و نەوت و نابێت مووچەی فەرمانبەران بە پاساوی دیكە رابگیرێت، چونكە دادگای فیدراڵی ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت و رانەگیرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی گەشتی عومرە دابەزی

بابەتی دواتر

بایدن لەبارەی رووداوەکەی نیوئۆرلینز پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share