نرخی گەشتی عومرە دابەزی

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، نرخی گەشتی عومرە بە بەراورد بە پێشتر دابەزیوە و دەشڵێت، “ئەوەی گرنگە پابەندبوونی كۆمپانیاكانە بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە عومرەكاران”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی گەشتی عومرە بە فڕۆكە لە نێوان 750 بۆ 800 دۆلار و زیاتردايە كە بەپێی گەیاندنی شێوازی خزمەتگوزارییەكان دەگۆڕدرێت و پێشتر لەو نرخە زیاتر بووە.

وتیشی،” بە رێگای وشكانی نرخەكەی 400 دۆلار و زیاترە نرخەكانیش پەیوەستن بەو خزمەتگوزارییانەی كەلەلایەن كۆمپانیاكانەوە پێشكەشی عومرەكاران دەكرێت و ئەوەی لای ئێمە گرنگە پابەندبوونی كۆمپانیاكانە بەو خزمەتگوزارییانەی كە لە ناوەڕۆكی گرێبەستەكاندا ئاماژەیان پێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.…
Total
0
Share