فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی چەمچەماڵیان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی گوندی سەیدانی چەمچەماڵیان کرد و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی قوربانییەکانەوە نین.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەلایەن دانیشتووانەی گوندی سەیدانەوە داوای هاوکارییان لێکراوە بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی بۆردومانەکە.

بۆردومانی گوندی سەیدان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە و بەپێی وتەی دانیشتووانی گوندەکە فڕۆکەکان هی تورکیا بوون.

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ وتی، “تیمەکانی ئێمە بە کارمەند و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون تا ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلی بۆ دەڕوات ڕۆیشتوون و لەوێ تیمەکانمان جێگیرکراون”.

ڕاشیگەیاند، کە تائێستا هیچ قوربانییەک نەبراوەتە لای تیمەکانیان و زانیارییان لەبارەی کوژراو و برینداری بۆردومانەکەوە نییە.

پێشتر ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی سەیدانی بۆردومان کرد و دوو کەس لەو بۆردومانەکەدا برینداربوون.

بابەتی پێشتر

کازمی لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە: هەنگاو بوو بە ئاراستەی گۆڕانکاری

بابەتی دواتر

كازمی: هێزە ئەمنییەكان سەركەوتووانە دەنگیاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share