كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە پاڵاوگەیەك لەسەر رێگای گوێر كەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پاڵاوگەیەك لەسەر رێگای گوێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
وتیشی، “ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە”.