بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای هاوڵاتییان و لایەنەکانی لەسەربێت و لەسەر بنەمای پێشخستنی ئەزموونی کوردستان داڕێژرابێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی گاری کێنت، لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و ڕۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و رێکخستنی ژیانی خەڵک، هەروەها تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و ڕاوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.

بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم ڕوونکردەوە بۆ وەفدی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد “دەمانەوێت لە ڕێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان رێکبخەینەوە و لە ڕوویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت”.

ھاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیادبنرێت کە ھەمووان لەسایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.

No photo description available.

May be an image of 1 person

May be an image of 2 people

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان…
Total
0
Share